
ریاڵ مەدرید
SNN Sport
ماریانۆ دیازی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەو لە ئێستادا لە یانەکە دوورکەوتووەتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ( COVID-19) دەرکەوتووە ماریانۆ دیاز هەڵگری ڤایرۆسەکەیە، لە ئێستادا ئەو یاریزانە لە ماڵەکەی خۆیدا کەرەنتین کراوەو لە دۆخێکی تەندروستی باشدایە.
دیاز ئەمڕۆ نەیتوانی لەگەڵ یاریزانانی هاوڕێی مەشق و راهێنان بکات، ئەمەش پاش تەواوبوونی خولی ئیسپانیا چەند رۆژێکە یانەکە لە پشوودایەو ئەمڕۆ راهێنانی دەستپێکردەوە.
هەروەها بە فەرمی ناتوانێت ئامادەی یاری بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی ببێت لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکان لە 7ی مانگی ئابی داهاتوو.
ماریانۆ دیاز یەکێکە لەو یاریزانانەی ریاڵ مەدرید کە زیدان ئەم وەرزە وەکو یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵ کردووە، چاوەڕوانیش دەکرێت لە گواستنەوەکانی هاوینەی کۆتایی ئەم وەرزە یانەکە جێبهێڵێت.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



