
خالید شوانی وەزیری
SNN- مەودا مستەفا
وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا لەدانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: لە لایەن حکومەتی ئیتیحادییەوە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوا پێشنیاز لەبارەی ڕێککەوتنمان پێ گەیشتۆتەوە، ئێمەش وەڵامەکانمان ئامادە کردووە و داومانەتەوە بە حکومەتی عێراق.
دەشڵێت: “ئەمە هیوایەک دەبەخشێت کەوا نزیکبووینەتەوە لە ڕێککەوتن و هەرچەندە کێشە لەنێوانمان ماوە، بەڵام بەرەوپێشچوونی باش هەیە”.
شوانی وتیشی: “ئەگەر رەوتی دانوستانەکان بەراورد بکەین لەگەڵ سەرەتای چوونمان بۆ بەغدا، خاڵە ناکۆکەکانمان زۆر کەمبوونەتەوە، لەسەر زۆرترین خاڵ گەیشتووینەتە ڕێککەوتن، هەوڵی زۆریش هەیە لە لایەن ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان و زۆر لایەنی دیکەوە بۆ ئەوەی بگەین بە ڕێککەوتن”.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر بەم شێوەیە گفتوگۆکان بڕوات، ئەوا دوای جەژن سەردانی بەغدا دەکەینەوە تاوەکو سەر لەنوێ دەستبکرێتەوە بە دانووستان لەسەر چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، ئەگەر سەرکەوتین دەستدەکەین بە ڕێککەوتنێکی درێژتر و چارەسەری درێژخایەن لەسەر بابەتی بودجە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



