
ئەلیکساندەر لۆکاچینکۆ
SNN-
سەرۆکی بیلارووسیا رایگەیاند “تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم، نیشانەکانم تێدا دەرنەکەوتووە، بەڵام دۆخم جێگیرە، لەکاتێکدا پێشتر دەیوت کۆرۆنا راست نییە و لێی ناترسم”.
ئەلیکساندەر لۆکاچینکۆ لەکۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیی وڵاتەکەی وتی: “بێ ئەوەی پێی بزانم تووشی کۆرۆنا بووم، چونکە هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسەکەم تێدا دیاریی نەداوە”
وتیشی: “وەک پێشتر باسم کردووە، زیاتر لە 97٪ی هاووڵاتیانی وڵاتەکەم تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چاکیشبوونەتەوە بێئەوەی نیشانەکانیان تێدا دەربکەوێت”.
لە لێدوانێکیدا مانگی ئازاری ئەمساڵ سەرۆکی بیلاروسیا لە یاریگایەکی هۆکی سەر سەهۆڵدا رایگەیاند “ئێمە ڤایرۆسمان لێرە نییە، هیچ ڤایرۆسێکم نەدی لە ئاسماندا بفڕێت، ئایا ئێوە بینیووتانە”.
بیلارووسیا یاخود رووسیای سپی یەکێکە لەو وڵاتانەی هیچ ڕێوشوێنێکی قەدەغەکردنی هاتووچۆی دژی کۆرۆنا جێبەجێنەکردووە پێشتر.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



