كۆی خه‌ڵاته‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌گاته 25 ملیۆن دۆلار

پاڵەوانێتی عەرەبی
SNN Sport
رۆژنامه‌ی ( ئه‌ستاد دۆحه )ی قه‌ته‌ری ئاشكرایكرد كه لیژنه‌ی رێكخه‌ری پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی وڵاتانی عه‌ره‌ب كه وا بریاره ساڵی داهاتوو له قه‌ته‌ر به‌رێوه‌بچێت ، 25 ملیۆن دۆلار ته‌رخان ده‌كات بۆ به‌شداربووان و براوه‌كانی ریزبه‌ندی یه‌كه‌م كه 22 وڵاتە له نێویاندا عێراقه به‌شداری تێدا ده‌كات .
رۆژنامه قهتهریهكه وتی:” خه‌ڵاتی براوه‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌گاته 5 ملیۆن دۆلار و دووه‌م 3 ملیۆن دۆلار و پاره‌كه‌ی تر له سه‌ر پله‌كانی تر دابه‌ش دكرێن و ئه‌مه‌ش به‌رزترین به‌هایه بۆ خه‌ڵاتی دارایی ته‌رخان كرابێت بۆ پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌ب “.
یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ( فیفا ) له‌م دواییانەدا هه‌ستا به ئاڕاسهكردنی نووسراوێكی گشتگیری فه‌رمی بۆ یه‌كێتییه نیشتمانییه عه‌ره‌بیه‌كان و داوایان لێده‌كات به‌شداری بكه‌ن له پاڵه‌وانێتی جامی عه‌ره‌ب 2021 له قه‌ته‌ر.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتبوو:” ئه‌م رووداوه كاریگه‌ری دیاری ده‌بێت له سەر تۆپی پێی ركابه‌ری له سه‌ر به‌رزترین ئاستدا له ناوچه‌كه و 22 تیپ له هه‌ردوو كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌فریقا كۆده‌كاته‌وه ، كه هه‌مان كه‌لتوور و به‌ها كۆیان ده‌كاته‌وه “.

More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12 hours لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12 hours لهمهوپێش



