حكومه‌تى هه‌رێم 49 ملیۆن دۆلارى وه‌ك حه‌قده‌ست به‌خشیوه‌ته دوو كۆمپانیاى نه‌وتى

داهاتى نه‌وت | فۆتۆ: Orient Research Centre
SNN
هه‌ردوو كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى توركى و گه‌ڵف كیستۆنى به‌ریتانى كه كارى كنه و پشكنین و به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى ده‌كه‌ن له هه‌رێمى كوردستان رایانگه‌یاند: شایسته داراییه‌كانى مانگى حوزه‌یرانیان له حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووه، ئاشكراشیانكرد: “كۆى ئه‌و حه‌قده‌سته ده‌كاته زیاتر له 49 ملیۆن دۆلار”.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى توركى له‌باره‌ى حهقدهستهكانى مانگى حوزه‌یرانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان حه‌قده‌ستى مانگى حوزه‌یرانى پێداین كه ته‌نیا بۆ كێڵگه‌ى ته‌قته‌ق بریتیه له 9.8 ملیۆن دۆلار و دراوه به كۆمپانیا گنه‌ڵ ئینێرجى و هاوبه‌شه‌كانى، له‌و پاره‌یه‌ش 4.5 ملیۆن دۆلار چووه بۆ هاوبه‌شه‌كان و بڕى 2.4 ملیۆن دۆلاریش داهاتى پوخت بۆ كۆمپانیاكه ماوه‌ته‌وه”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینێرجى ئه‌و حهقدهستهشى ئاشكرا كردووه كه له‌به‌رامبه‌ر كاره‌كانى له كێڵگه‌ى تاوكێ وه‌ريگرتووه و تێیدا هاتووه، “حكومه‌تى هه‌رێم بڕى 30.2 ملیۆن دۆلارى خستووه‌ته سه‌ر حسابه‌كه‌مان، له‌و پاره‌یه‌ش بڕى 7.4 ملیۆن دۆلار وه‌ك داهاتى پوخت ماوه‌ته‌وه”.
هاوكات كۆمپانیاى گڵف كیستۆن هاوشێوه‌ى گنه‌ڵ ئینێرجى به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى وه‌رگرتنى حه‌قده‌ستى مانگى حوزه‌یران له حكومه‌تى هه‌رێم بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرایكردووه، ” له به‌رامبه‌ر كاره‌كانى له كێڵگه‌ى شێخان بڕى 9.6 ملیۆن دۆلارى وه‌رگرتووه كه له‌و پاره‌یه بڕى 7.6 ملیۆن دۆلارى داهاتى پوختى بۆ ماوه‌ته‌وه”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



