پەرلەمانی تورکیا سزای زیندانی بۆ لادان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەسەند کرد

چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی تورکیا یاسایەکی تایبەتی پەسەند کرد کە ئەویش چاودێری کردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە لەلایەن حکومەتەوە بۆ ئەو بابەت و بڵاوکراوەنەی کە تێیدا دەڕوات.
بەپێی یاسا نوێیەکە دەبێت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا رەنگدانەوەی تورکیا و سیاسەتەکانی بێت و لادان لە یاسا و دژایەتی کردنی وڵاتەکە وا دەکات لەلایەن دادگاوە کەسەکە سزا دەدرێت و رووبەڕووی زیندانی دەکرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش تورکیا دامەزراوەیەکی گەورەی یاسایی دادەنێت کە تایبەتە بە چاودێری کردنی ئەو بابەتانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا بڵاودەبێتەوە.
لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە چەندجارێک یاسای سزادان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە پەرلەمان تاوتوێ کرا، بەڵام بەهۆی فشاری تووندی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەم یاسایە دوادەخرا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە شێوەیەکی ورد چاودێری ئەم دانیشتنانەی پەرلەمانی دەکرد، تا دواجار توانی سزای زیندانی و غەرامەکردن بۆ لادان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەسەند بکات.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



