
کەریم بنزیمە
SNN Sport
لە نوێترین لێدوانیدا کە رۆژنامە ئیسپانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، کەریم بنزیمەی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید باشترین ساتی خۆی ئاشکرا دەکات و ئەم وەرزە بە باشترین ناودەبات.
بنزیمە دەڵێت:” ئەم ساڵ باشترین سات بووە بۆ من، ئێستا من لە دۆخێکی باشدام، لالیگاش باشترین رکابەری تێدا بووە بە نسبەت منەوە، چونکە یاریزانی نایابی تێدابووە لەگەڵ تۆپی پێی جوان.وتیشی:” بە دڵنیاییەوە کاتێک من مناڵ بووم بیرم لە بردنەوەی تۆپی زێڕین دەکردەوە، لە هیچ شتێک پەشیمان نیم،شانازیترین شت ئەوەیە کە خۆم لە یانەی ریاڵ مەدرید دەبینمەوە”.
لە کۆتایدا رایگەیاند:” باشترین بەرگریکار رووبەڕووی بوومەتەوە رامۆس و ڤاران بووە لە راهێنانەکان ، جوانترین گۆڵیش کە تۆمارم کردبێت ئەو گۆڵە بوو کە لە ئۆساسۆنام کرد،هەموو یارییە کۆتاییەکانیش گرنگترین یاری بوون بە نسبەت منەوە، رۆناڵدۆ و زیدانیش ئەو دوو یاریزانە بوون من دەمویست یارییان لەگەڵ بکەم، بەڵام نەمتوانی”.
بنزیمە ئەم وەرزە توانی سەرکردایەتی یانەکەی بکات بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا و توانی 21 گۆڵیش تۆمار بکات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


