وێنه:راهێنەرێکی گۆڕه‌پان و مه‌یدان ماوه‌ى 2 ساڵه به خۆبه‌خش راهێنان بە یاریزانەکانی دەکات

ره‌نجه محه‌مه‌دی راهێنەر و یاریزانێکی
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه- SNNsport
سه‌ره‌ڕاى به ده‌ستهێنانى چه‌ندین ئه‌نجامى گه‌وره له‌سه‌ر ئاستى عێراق و دەرەوە بە تایبەت له كچاندا، به‌ڵام به‌هۆى گرنگى نه‌دان و پشتگوێخستنى كوڕان له‌لایه‌ن یانه‌كانه‌وه خه‌ریكه لە سەر ئاستی كوڕان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت.
له‌شارى سلێمانى پاڵه‌وانێكى پێشووى یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان ماوه‌ى دوو ساڵه تیپێكى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى كوڕانى دروست كردووه و خۆبه‌خشانه مه‌شق و راهێنانیان پێدەکات، له ئێستاشدا چاوه‌ڕوانى یانه‌یه‌كن كه پاڵپشتیان بكات و به‌شدارى پاڵه‌وانێتییه‌كان بكه‌ن.
ره‌نجه محه‌مه‌د راهێنه‌ره خۆبهخشهكهى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى سلێمانى رایگه‌یاند:” ماوه‌ى 2 ساڵه خه‌ریكى ئه‌م تیپه‌م كه خۆبه‌خشانه خه‌ریكى مه‌شق و راهێنانین ساڵى رابردووش به ناوى یانه‌ى سه‌رچناره‌وه به‌شدارى خولى كوردستان‌م كردووه و پله‌ى دووه‌مم به‌ده‌ستهێناوه له‌سه‌ر ئاستى تیپ، بۆیه هیوادارم یه‌كێتى گۆڕه‌پان و مه‌یدانى كوردستان وه‌زاره‌تى وه‌رزش و لاوان و لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستانیش ئاوڕێك له یاریه‌كه بده‌نه‌وه، چونكه به‌راستى یاریى گۆڕه‌پان و مه‌یدان له‌شارى سلێمانى مێژووییه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق ئه‌نجامه‌كانیش شایه‌تى ئه‌وه ده‌ده‌ن”.
وتیشی:” یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه، له‌سه‌ر ئاستى جیهان به بووكى یارییه‌كان ناسراوه، به‌ڵام به داخه‌وه ئێستا به‌هۆى قه‌یران و كێشه‌ى سیاسی حزبه‌كانه‌وه هه‌رێمى كوردستان له یاریه‌كه دوور كه‌وتووەته‌وه، به‌ڵام ئێمه به ئامانجی ئه‌وه‌ى به‌خۆبه‌خشى مه‌شق ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى یاریه‌كه له‌ناو نه‌چێت و یانه‌یه‌كیش بتوانێت ئه‌م تیپه كه زۆربه‌ى یاریزانانى ئاماده‌ن بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كان بمانگرێته خۆى”.
له‌لاى خۆیه‌وه محەمەد سابیر یاریزانێکی تیپه خۆبهخشهكهى سلێمانى دەڵێت:” زۆر سوپاسی راهێنه‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌م كه زۆر ماندوو بووه له‌گه‌ڵمان و ئێمه‌ى گه‌یاندووەته ئه‌م ئاسته‌ى ئێستا، بۆیه هیوادارم له ماوه‌یه‌كى كورتدا پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاست و تواناى خۆمان بۆ ده‌ركه‌وێت و زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بچین، چونكه ماوه‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆمان مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ین داواكاریشم ئەوەیە پشتگیرى دارایى و مهعنهوییمان بكرێت، هه‌روه‌ها سوپاسی خێزانه‌كه‌م ده‌كه‌م كه له‌م بارودۆخه‌دا پشتگیری‌یان كردووم”.
یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان كه به بوكى یارییه‌كان ناسراوه مێژوویه‌كى گه‌وره‌ى هه‌یه له شارى سلێمانى به‌تایبه‌تى له كچاندا.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


