بافڵ تاڵهبانى و کۆنسوڵی ئەمریکا تاوتوێى دۆخى سیاسى و گوزهرانى هاووڵاتییانیان كرد

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رۆبرت واڵەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەرێم | فۆتۆ: SNN
SNN
لە دەباشان بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوت بە رۆبرت واڵەر، کۆنسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا دواین پێشھات و پەرەسەندنە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێکران
لە میانی دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کۆنسوڵی گشتی نوێی ئەمریکا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانی بۆ خواست ئاماژەی بە پێویستی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھەردوولا کردەوە لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایشی زیاتر لە ناوچەکە.
سەبارەت بە ھەرێم و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان بافڵ تاڵەبانی تەئکیدیکردەوە لە یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بەلێکتێگەیشتن لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی و راشیگەیاند یەکێتیی ھەموو ھەوڵێکی روو لە چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکخستنەوەی ماڵی کوردە لەو رووەشەوە بەرەوپێشچوونی باش ھاتۆتەئاراوە تاوهكو ھەموومان پێکەوە بەسەر ئەم دۆخەدا سەرکەوین و ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک و مووچەخۆران باشتربکەین کە ئەمە لە ئەولەویەتی ئەرکەکانمانە .
لەبەرامبەردا کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا پابەندبوونی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ دووپاتکردەوە
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


