گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا 30/7/2020
SNN Sport
ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو….
لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:
- گرێبەستی ئیبراهیمۆڤیچ.
- لە تەمەنی 38 ساڵی ئەیسی میلانی بەرەو پێشەوە بردووەو ئەو یانەیەش ئێستا گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
- توانی دوو گۆڵ لە بەرامبەر سەمپدۆریا بکات و گۆڵێکیشی دروستکرد.
- زەلاتان:” من وەکو بنیامین باتۆن وام، لاوم بۆ هەتا هەتایە،من تەنیا گەرم بووم”.
- رۆما لە خولی ئەوروپا، رۆسۆنێری لە پاشکۆی گەیشتن بە ئەوروپالیگە.
- خۆشی لابادۆلا، یانەی لیچی هیوای بۆ گەڕایەوە بۆ مانەوە لە خولەکەو 1- لە دوای یانەی جەنەوا دێت.
- 260 ملیۆن یۆرۆ ئەو مووچەیە کە بۆ 4 ساڵ لە گرێبەستی گواستنەوەی میسییە بۆ یانەی ئینتەرمیلان دەبێت سەرف بکرێت و ئەمەش خەونی عاشقانی نیراتزۆرییە.
- ئیمۆبێلی گۆڵی ژمارە 35 دەکات و بە تەواوی نزیک دەبێتەوە لە پێڵاوی زێڕین و 1 گۆڵ لە دوای هیگواین دێت کە لە وەرزەکانی 2016-2015 بە 36 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولی ئیتاڵیا.
- لازیۆ لە کێبڕکێی پلەی دووەمیدایە.
- رۆناڵدۆ و یۆڤانتۆس خاڵی بوون و 2-0 بە کالیاری دەدۆڕێن.
- ساری:” بیر لە تیپی 23 ساڵ دەکەینەوە دژی رۆما.

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:
- چیرۆ ئیمۆبێلی هەڵیبگرە.
- ئەستێرەکەی ئازووری توانی گۆڵی ژمارە 35 بکات، ئەمەش خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی پێدەدات.
- ئەو ئێستا لە نێوان مێژوودایە و ماویەتی بگات بە ژمارەکەی هیگواین کە 36 گۆڵی پێشتر لە خولی ئیتاڵیا کردووە.
- رۆناڵدۆ لە کالیاری راگیرا، هەموو شتێک بۆ ئیمۆبێلی دەچێت.
- لازیۆ کێبڕکێی پلەی دووەمی دەکات، توانی دوو گۆڵ لە بریشیا بکات.
- زینگا شکست بە یانەی یۆڤانتۆس دەهێنێت 2-0.

تۆتۆ سپۆرت:
- باشترین ساڵ لە ژیانیاندا.
- 30ی ئەیلولی 1945: رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت لە دایکبوو.
- ئەندریا ئەنێلی و گالیانی و فیدریکا پلیگرینی و بۆلیسی لە پەیوەندیاندا بە رۆژنامەکەمان.
- کاێرۆ:ئێمە 200 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش دەکەین.
- فرانچیسکۆ پاولۆ کۆنسۆل گفتوگۆ دەکات بۆ دەستبەسەراگرتنی یانەی تۆرینۆ.
- سوپەر کالیاری بردنەوەیەکی مێژووی بەسەر یۆڤانتۆس تۆمار دەکات.
- ئیمۆبێلی دەگات بە گۆڵی 35 و 1 گۆڵ لە ژمارەکەی هیگواین دورە.
- میلان و ئیبرا بەرز دەبنەوە.
- جەنەوا خەوی ناخۆش دەبینێت و لەوانەیە بۆ سیرا بی دابەزێت، یانەی لیچی یەک خاڵ لە دواوەی دێت.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


