“بۆ رزگاربوون لە شکستی سیاسەتی نەوتیی هەرێم دەبێت لەگەڵ بەغدا رێککەوین”

نەوتی جیهان بەرزبووەوە
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
شارەزایانی ئابووری گفتوگۆ و رێككه‌وتنی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بە باشترین بژارده دەزانن بۆ ده‌رباز بوون له قه‌یرانى دارایى و رزگار بوون لەو سیاسەتە شکستخواردووەی فرۆشتنی نەوت کە لە پێشوودا پەیڕەو دەکرا.
پاشئه‌وه‌ى رۆژى سێشەممه وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانه‌وه رایگه‌یاند: “فرۆشتنى نه‌وت به سه‌ربه‌خۆ شكستى هێناوه” قسەکانی لێكدانه‌وه‌ى ئابووریناسانى به‌دواى خۆیدا هێنا و ده‌ڵێن “له پڕۆسەی فرۆشتنى نه‌وتدا پاره‌یه‌كى زۆر هاته هه‌رێم، به‌ڵام به زانستییانه ئاراسته‌ی كه‌رته‌كانى دیكه نه‌كرا، بۆیه ئابوورى هه‌رێم كه‌وتۆته ژێر فشارێكى زۆره‌وه”.
د. خالید حه‌یده‌ر، مامۆستاى به‌شى ئابوورى له زانكۆى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند “ماوه‌یه‌كى زۆره سیاسه‌تى به سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنى نه‌وت شكستى هێناوه، چونكه كڕیاره‌كانى وه‌كو ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌یان به كڕینى نه‌وته‌وه نه‌كرد و به‌غدا-ش فشارى ده‌خسته سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ى كه مامه‌ڵه‌ى كڕین و فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانیان ده‌كرد”.
د. خالید وتی: “ئه‌و داهاتهشى كه له نه‌وت ده‌ستده‌كه‌وت به‌پلان به‌سه‌ر كه‌رته‌كانى دیكه‌دا دابه‌شنه‌كرا، ئه‌مه‌ش وایكرد شكستى پرۆسه‌ى فرۆشتنى نه‌وتى لێبكه‌وێته‌وه”.
وتیشى: “مه‌به‌ست له‌وه نییه كابینه‌ى پێشوو شكستى هێنابێت و ئه‌م كابینه‌یە هه‌ڵه‌كان راست بكاته‌وه، نا به‌ڵكو به پلان كار له‌سه‌ر فرۆشتن و داهاتى نه‌وت نه‌كراوه و نه‌توانراوه داهاته‌كه‌ى بخرێته خزمه‌تی كه‌رتى گشتییه‌وه، بۆیه له‌م قۆناغه‌دا بۆ رزگاربوون له‌م دۆخه پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێبكاته‌وه و بگه‌نه رێككه‌وتن”.
جێگاى ئاماژه پێكردنه رۆژى سێشەممه وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانه‌وه رایگه‌یاند: سیاسەتی نەوت لە رابردوو شكستیهێناوە، بۆیە یەكەم كاری حكومەت و كابینەی نۆیەم هەنگاونانبوو بۆ رێكکەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەند.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



