بەهۆی بێ مووچەییەوە رێژەیەکی کەمی ئاژەڵ بۆ قوربانیکردن فرۆشراون

SNN- محەمەد مستەفا
مەیدانی ئاژەڵانی ناحیەی حاجیاوا لە سنووری قەزای رانیە گەورەترین ناوەندی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵە لە ئیدارەی ڕاپەڕین، ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان هەزاران کەس لە دانیشتوانی سنوورەکە روو دەکەنە ئەم مەیدانە بۆ کڕینی سەر ئاژەڵ بۆ قوربانیکردن، بەڵام وەک فرۆشیارانی مەیدانەکە باسی دەکەن بەهۆی بێ مووچەیی و قەیرانی دارایی ئەمساڵ کەمترین سەر ئاژەڵیان فرۆشتووە ”
“لە کۆی 30 سەر ئاژەڵ تەنیا 12سەر ئاژەڵم فرۆشتووە “
حەسەن ئەحمەد زیاتر لە 9 ساڵە کاری کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەکات کە بە (جەڵەب کڕ) ناسراون بە SNN ی وت: “جەژنی قوربانی ساڵی پار بەهۆی لابردنی پاشەکەوتی مووچە و باشبوونی تا رادەیەکی دۆخی دارایی هاوڵاتیان مەیدانی ئاژەڵان جمەی دەهات لە کڕیار، تەنها پار لە دوو رۆژی پێش جەژنی قوربان خۆم زیاتر لە 50 سەر ئاژەڵم فرۆشت، بەڵام ئەمساڵ دۆخەکە زۆر جیاوازە بەهۆی بێ مووچەیی ساردییەکی زۆر لە بازاڕەکە دەبینرێت و کەمترین فرۆش هەیە” .
حەسەن باسی لەوەشکرد: ماوەی دوو رۆژە 30 سەر مەڕ و بزنی هێناوەتە مەیدانەکە تەنیا 12 سەری فرۆشتووە، کە ئەمەش بۆ ئەو ژمارەیەکی زۆر کەمە، ئەو کڕیارانەشی دێن زۆرینەیان بە دوای سەر ئاژەڵێکی هەرزان دەگەڕێن هەموو هۆکارەکەش بێ مووچەییە .
” زیاتر لە 10 ساڵە وەک ئەمساڵ بێ بازاڕی نەبووە “
محەمەد عەبدوڵا جەڵەب کڕێکی تری مەیدانەکەیە و ماوەی زیاتر لە 18 ساڵە ئەمە پیشەیەتی ئەو بە SNN ی راگەیاند: لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو هیچ بەرە جەژنێک وەک ئەمساڵ مەیدانی ئاژەڵانی حاجیاوا سارد و سڕ نەبووە، هۆکارەکەشی بێ پارەییە، خەڵکێکی زۆر حەزی بە قوربانیکردن هەیە، بەڵام پارەیان پێ نییە، بە نمونە چەند کەس دەناسێت ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە سەر ئاژەڵی بۆ قوربانیکردن لە جەژندا پێ فرۆشتووە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئەم قەیرانە هیچ کامێک لەو کەسانە نەیانتوانیوە قوربانی بکەن، دۆخەکە وایکردووە نەک قوربانیکردن کەمبێتەوە، بەڵکو تەنانەت هاوڵاتیان حەزیان بە مەراسیمی جەژنیش نەماوە، چونکە خەڵکی بێ پارەن و دڵیان خۆش نییە .
” خواست لەسەر ئاژەڵی گەورە زۆر کەمە “
ئەسعەد عەلی فرۆشیارێکی تری مەیدانی ئاژەڵانە بۆ SNN وتی: “بەهۆی قەیرانی دارایی خواست لەسەر کڕینی گۆلک و مانگا زۆر کەمە بۆ قوربانی کردن، بەنمونە نرخی گۆلک و مانگا لە نزیکی ملیۆنێک دینار یاخود زیاترە، لە بەرامبەردا خواست لەسەر سەر ئاژەڵی بچوک هەیە کە مەڕ و بزنە نرخەکانییش بە جۆرێکە نرخی مەڕێک لە نێوان 250 تا 325 هەزار دینارە و نرخی بزنیش لە نێوان 150 هەزار تا 200 هەزار دینارە ئەو نرخانە بە گوێرەی باشی و قەڵەوی سەر ئاژەکەکان دیاری دەکرێن .
فۆتۆ : محەمەد مستەفا
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


