درەختەکانی گەرمیان بەهۆی گەرماوە وشکدەبن و گەڵاڕێزانی پێشوەخت روودەدات

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
شاره‌وانى كه‌لار بڵاویده‌كاته‌وه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گەرما له سنوورى كه‌لار و گه‌رمیان گه‌ڵاڕێزانى پێشوه‌خت رووده‌دات به شێوه‌یه‌ك گه‌ڵاكان پێش زه‌ردبوونیان ده‌وه‌رێن و بۆ ئه‌مه‌ش داواى هاوكارى له هاووڵاتییان دەکرێت.
ئه‌كره‌م ساڵح سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار به SNNی راگه‌یاند: لەچەند رۆژی داھاتوودا بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما گەڵای درەختەکان وشکدەبن یان پێش وشکبوون ھەڵدەوەرێن و شارەوانی کەلار ژمارە مۆبایلی تایبەت بە پاراستنی پارک و باخچە و درەختەکانی بڵاوکردۆتەوە و داوادەکات ھاووڵاتیان ئاگاداریان بکەنەوە لە کەمئاوی درەختەکان و باخچەکان.
وتیشى: بەرزی پلەی گەرما لە سەرووی پەنجا لە چەند رۆژی داهاتوودا دەبێتە هۆی زەردبوونی گەڵای رووەکەکان و هەڵوەرینیان هەر بە تەڕی پێش ئەوەی وشکبێتەوە، بەڵام ئەم دیاردەیە زیان بە دارەکان ناگەیەنێت و ساقەکانی ڕووەکەکە بە سەلامەتی دەمێنێتەوە لە گەڵ دابەزینی پلەی گەرما بۆ خوار 45 راستەوخۆ دەست بە گەشە دەکاتەوە.
سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار داوا لە هاووڵاتییان ده‌كات لە هەر جێگایەک هەستیان بەخراپی رووەکەکان کرد بەهۆی کەمئاوییەوە راستەوخۆ پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن: 07702471617، 07705040271 بۆ ئەوەی سروشتی جوانی شار بپارێزن.
له سنوورى گه‌رمیان شه‌پۆلێكى گه‌رما ناوچه‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه به جۆرێك ئه‌مساڵ به‌رزترین پله‌ى گه‌رماى تۆماركرد و بۆ سه‌روو په‌نجا پله به‌رزبووه‌ته‌وه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


