
کحولی دەست باککردنەوە
SNN
لە باشووری رۆژهەڵاتی هیندستان بەهۆی ئەوەی خۆیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزن، 9 کەس مادەی پاککەرەوەی کحولیان خواردەوە و بەو هۆیەوە گیانیان لە دەستدا.
ئەم رووداوە لە شاری کوردچوی ویلایەتی ئاندهرا پرادیش روویداوە، 9 کەس مادەی پاککەرەوەیان خواردووەتەوە و لە ئەنجامدا گیانیان لەدەستداوە، پۆلیس دوای ئەم رووداوە ئاماژە بەوە دەکات بەهۆی ئەوەی زۆربەی دووکانەکان داخراوە چەند هاووڵاتییەک بەهۆی ئەوەی مادەی پاکەرەوەی کحولیان دەستنەکەوتووە، هەستاون بە خواردنەوەی ئەو مادە کحولییەی کە لایان ماوەتەوە بەمهۆیەشەوە 9 کەس گیانیان لەدەستداوە.
هیندستان یەکەم وڵات نییە کە هاووڵاتییانی بەهۆی کۆرۆناوە کحولیان خواردووەتەوە بەڵکو ئەم رووداوە لە وڵاتانی ئەمریکا و ئەڵمانیا و تەنانەت بەریتانیاش روویداوە، بەهۆی ئەوەی کە کحولی پاکەرەوە کحولێکی بەهێزەو رێژەکەی دەگاتە سەرو %70 گەر کەسەکە جەستەی بە حکول رانەهاتبێت دەبێتە هۆی وەستانی جگەری و پاشان کوشتنی.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



