میلیشیاکانی حزبوڵا هەڕەشە لە کازمی دەکەن و تۆمەتباری دەکەن بە کوشتنی سلێمانی و موهەندیس

موستەفا کازمی
SNN
بەرپرسی ئەمنی حزبوڵای عێراقی دووبارە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و تۆمەتباری دەکات بە کارئاسانی کردن بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل تا لە رێگەیەوە قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس کوژران.
ئەبو عەلی عەسکەری کە بەرپرسی ئەمنی میلیشیاکانی حیزبوڵای عێراقییە، یەکەمجاری نییە کە هەڕەشە لە موستەفا کازمی دەکات و ئەم هەڕەشە نوێیانەشی دوای ئەوە دێت کە کازمی ئاماژەی بەوە کرد کە جەژنی قوربانی ئەمساڵ جیاواز دەبێت بۆ عێراقییەکان بەهۆی ئەو گۆرانکاریانی کە روودەدات، بەهۆی ئەو لیژنانەی کە دروستکراوە بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی لە عێراق.
رۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە میلیشیاکانی عێراق بە تایبەت حیزبوڵا هۆکاری بەشێکی زۆر لە گەندەڵییەکانی عێراقن و راستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە سەرپەرسشتی دەکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا دەستییان خستۆتە تەواوی جومگەکانی حکومەتی عێراقی و هەموو جۆرە گرێبەستێک و رێککەوتنێک ئەنجامدەدەن بەبێ ئەوەی کەس بتوانێت رووبەڕوویان ببێتەوە، هەر کەسێکیشیان بوێت لە ساحەی سیاسی عێراق زۆر بە ئاسانی تیرۆری دەکەن.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


