ده‌سته‌ی ده‌روازه سنووریه‌كانی عێراق “ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین”

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
SNN
عومه‌ر وائیلی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنووریه‌كانی عێراق له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی “المعلومه” رایگەیاند: حكومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت شكۆی ده‌وڵه‌ت له‌ده‌روازه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بسه‌پێنێت كه له‌ئێستادا له‌ژێر كۆنترۆڵدا نین.
وتیشی “حكومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م ده‌روازه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆنترۆڵ ده‌كات، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێكتێگیشتن له‌نێوان هه‌ردولادا هه‌یه، جگه له‌و ده‌روازه سنووریانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه دانیان پێدانراوه، له هه‌رێمی كوردستان پێنج ده‌روازه‌ی سنووری دیكه به نافه‌رمی كراونه‌ته‌وه”.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، “هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر گه‌یشتونه‌ته لێكتێگه‌یشتن له‌باره‌ی ده‌روازه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌مزوانه ده‌ست بهجموجۆڵهكانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنووریه‌كان ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌میان ده‌خه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقه‌وه”.
پێشتریش، سه‌لام شه‌مه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندبوو، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م ده‌روازه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆنترۆڵ بكات و له‌رێگه‌ی پرۆسه‌ی سه‌ربازیه‌وه ده‌روازه نافه‌رمیه‌كانیش دابخات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



