
گاریس بەیڵ
SNN Sport
راپۆرته رۆژنامەوانییه ئینگلیزییهكانیان دووپاتی ده‌كه‌نەوە گاریس بەیڵی یاریزانی یانه‌ی شاهانه لە یانەی ریاڵ مەدرید دەمێنێتەوەو ئەو یانەیە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە جێناهێڵێت و بۆ وەرزی داهاتوو دەمێنێتەوە سەرەڕای ئەوەی یانەکەی رەزامەندی نیشانداوە بۆ چوونی ئەو یاریزانە.
بەیڵ بە رایان گیگزی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وێڵزی راگه‌یاندووه كه ئه‌و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید جێناهیڵێت ته‌نانه‌ت ئەگه‌ر ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو له سه‌ر ئاستی له پاڵه‌وانێتی یۆرۆ لە ساڵی داهاتوو .
جێی باسه كه جۆناسان بارنێت بریكاری كاره‌كانی گاریس بەیڵ دووپاتی كرده‌وه كه به‌دووری ده‌زانێت ئه‌و یاریزانه وێڵزییه له ماوه‌ی داهاتوو له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بڕوات ، سەرەڕای ئاماده‌نه‌بوونی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ر له یارییه‌كانی كۆتایی لالیگا كه یه‌كلاكه‌ره‌وه بوون سه‌باره‌ت به نازناوی خولی ئیسپانی.
بەیڵ تا ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاهانە هەیە، نایەوێت تا ئەو کاتە مەدرید جێبهێڵێت ، سەرەڕای ئەوەی زیدان وەکو یاریزانی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵ ناکات.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



