تسیتسیپاس:بێكاری و باوكم و براكانم پاڵنه‌ربوون تا بووم بە یاریزانێکی پیشەگەر

تسیتسیپاس
SNN Sport
ستیفانۆس تسیتسیپاس یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وی یۆنانی روونیكرده‌وه كه له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا بە هەژاری ژیاوەو زۆر لە خۆشییەکان بێبه‌ش بووه ، به‌هۆی كه‌م ده‌رامه‌تی كه لە وڵاته‌كه‌یه‌وه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌یناڵاند ، هه‌روه‌ها پێشبینی گه‌یشتنی بۆ پله پێشكه‌وتووه‌كان له پۆلێنی جیهانی تێنسی سەرزەوی نه‌ده‌كرد.
تسیتسیپاس له لێدانێكیدا وتی:” له سه‌ره‌تای یاریكردنم بۆ تێنسی سه‌رزه‌وی ئه‌م وه‌رزشه‌م خۆش ده‌ویست و چه‌ندین ئاره‌زووی ترم هه‌بووه”.
هه‌روه‌ها وتی:” نه‌متوانی ئه‌و ئاره‌زوانه‌ی کە هەمبوو ئه‌نجامی بده‌م ، چونكه یۆنان به‌ده‌ستی قه‌یرانی داراییه‌وه ده‌یناڵاند و له لێواری مایه‌پووچبوون بوو ، له‌و ماوه‌یەدا خه‌ڵكانێكی زۆر كاره‌كانیان له ده‌ستدا ،له نێویاندا باوكم ، كاتێكی زۆر ناخۆش و قورس بوو”.
له كۆتاییدا وتی:” كاتێک له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی بووم بە یاریزانی پیشەگه‌ر ، پێشبینیم نه‌ده‌كرد كه له توانامدا بێت ئه‌نجامی گه‌وره ده‌سته‌به‌ر بكه‌م ، به‌ڵام ته‌نیا كه بوومه پۆلێنكراوی 15ی جیهان له 2018 ، ده‌ستم كرد به بیركردنه‌وه به شێوه‌یه‌كی جیاواز و ئه‌نجامی گه‌وره‌م به‌ده‌ستهێنا ، خێزانه‌كه‌م پشتیان بهمن ده‌به‌ست و پێشهگهربوونم له تێنسی سه‌ر زه‌وی بووه سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیان بۆیان ، باوكم و براكانم بێكاربوون ، ئه‌م بابه‌ته‌ش پاڵنه‌ر بوو بۆ من “.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


