
ترەمپ
SNN-
نووسینگەی کاروباری رەوشت لە حکومەتی ئەمریکا داتای دارایی خۆی بۆ ساڵی پار بڵاوکردەوە، کە داهاتی دارایی سەرۆکی وڵاتیش لەخۆ دەگرێت.
داتاکە کە پێکهاتووە لە 78 لاپەڕە، تێیدا نووسراوە دۆناڵد ترەمپ لە داهاتی گوندێکی گەشتیاریی خۆی لە فلۆریدا، بڕی 21.4 ملیۆن دۆلاری کۆکردۆتەوە.
ترەمپ لە داهاتی ئەو هۆتێلەشی کە لە واشنتن هەیەتی، بڕی 40.5 ملیۆن دۆلاری قزانج کردووە، کە بە بەراورد بە ساڵی 2018 بڕی 300 هەزار دۆلار کەمی کردووە.
سەرۆکی ئەمریکا گوندێکی دیکەی گەشتیاریی هەیە بەناوی Trump National Doral Miami لەوەش بڕی 77.2 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە و قازانجەکانیشی لە یانەی گۆڵفی نیوجێرسی کە خۆی خاوەندارێتیی دەکات، 17.7 ملیۆن دۆلار بووە.
رۆژنامەی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی کۆی داهات و قازانجەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای بڵاوکردۆتەوە کە تەنیا بۆ ساڵی 2019 بڕی 446 ملیۆن دۆلار بووە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



