گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 1/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (1/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- یانەی مانچستەرسیتی فشارەکانی لە پێناو سێرجی رۆبێرتۆ زیاد دەکات.
- یانە ئینگلیزیەکە لە پێشینەی کارەکانی گواستنەوەی سێرجیۆ رۆبێرتۆیەو ئەوەشی بە یانەی بەرشەلۆنە راگەیاندووە.
- رۆبێرتۆ دڵخۆشە لە کامپ نۆو نایەوێت بەرشەلۆنە جێبهێڵێت، یانەی بەرشەلۆنە فرۆشتنی سیمیدۆی لە پێشینەی کارەکانی داناوە تا ئەم یاریزانە.
- ئۆمتیتی رەتیدەکاتەوە یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە جێبهێڵێت.
- لاوتارۆ مارتینێز لەم هاوینە چاوەڕوانی بەرشەلۆنە دەکات گرێبەستی لەگەڵ بکات.
- ترینکاو:” دەمەوێت هاوکاری یانەکەم بکەم بۆ بردنەوەی نازناوەکان”.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- لەو کاتەوەی ترینکاو پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە، تەنیا ئاستی بەرەو پێشەوە چووە.
- ئەم یاریزانە توانیویەتی 9 گۆڵ بکات و 13 ئەسیستی لەگەڵ سپۆرتینگ براگا هەبووە.
- یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی خوار تەمەنی 21 ساڵان و نرخیشی بەرزبووەتەوە.
- لە دوو لاوە دەتوانێت یاری بکات و گۆڵ بکات و گۆڵ دروست بکات.

مارکا:
- ریاڵ مەدرید توانای گەڕانەوەی بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی هەیە.
- پیپ گواردیۆلا ستایشی بەرامبەرەکەی زیدان دەکات پێش یاری یانەکەیان لە 7ی ئابی داهاتوو.
- راهێنەرەکەی مانچستەرسیتی ناتوانێت متمانە بە دۆخی پاڵەوانی لالیگا بکات کە ئەزموونی باشی لە خولی یانە پاڵەوانەکان هەیە.
- گواردیۆلا:” ریاڵ مەدرید وای لێ کردم ببم بە راهێنەرێکی باشترو دڵخۆشم کە پێگەی زیدان لە یانەکەیدا باشە”.
- سەرۆکی یانەی خیتافی هیوای هەیە یانەکەی ئینتەرمیلان لە یۆرۆ لیگ دووربخاتەوەو نازناوەکە بباتەوە.

ئاس:
- خولی باسکەی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا ئاڵنگاری ترەمپ دەبێتەوە.
- “من دڵخۆشم شتەکان لەگەڵ زیدان باش دەبن” ، گواردیۆلا متمانەی بە یانەی ریاڵ مەدرید نیە بۆ یاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


