سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای وادەیەکی زووتر دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق
SNN-
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دوکات لەو وادەیە زووتر هەڵبژاردنی پەرلەمانیی بەڕێوەبچێت کە سەرۆکوەزیرانی عێراق دیاری کردووە.
دوێنێ هەینی، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریدا لە ڕۆژی 6-6-2021 دا هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامبدرێت.
محەمەد حەلبوسی لە ئەکاونتی خۆی لە تویتەر نووسیوێتی: “رێوشوێنەکان بەپێی مادەی 64ی دەستوور دەگیرێنە بەر، پەرلەمانیش لەسەر داوای سێیەکی ئەندامانی هەڵدەوەشێتەوە یاخود داواکردنی ئەو پڕۆسەیە لە سەرۆکوەزیران پاش رەزامەندیی سەرۆککۆمار”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێویستە دانیشتنی بەپەلە و گشتی پەرلەمان بە ئامادە بوونی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە و هێزە سیاسییەکان بەمەبەستی هەڵبژاردنی پێشوەختە ساز بکرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


