فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی زیاتر لە 8 کاتژمێرە بە ئاسمانی راپەڕین و قەندیلدا دەسوڕێنەوە

فرۆکەیەکی هێزی ئاسمانی ئەمریکا
SNN- محەمەد مستەفا
لە سەر لە بەیانی ئەمڕۆوە یەکشەممە تا ئێستا بۆ ماوەی 8 کاتژمێرە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی چڕ و نزم و بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی ئیدارەی راپەڕین و بناری قەندیل دەسوڕێنەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی SNN فڕۆکەکان ژمارەیان زیاتر لە 5 فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی بووە کە بۆ یەکەمین جارە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئەمریکا بەو شێوە نزم و چڕە و بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی راپەڕین و بناری قەندیل بسوڕێنەوە.
هەر بە گوێرەی زانیاریەکان هۆکاری سوڕانەوەی ئەو فڕۆکانە دەگەڕێتەوە بۆ چوونی وەفدێکی ئەمریکی بۆ قەندیل، وەفدەکە 12 کەس بوون لە 4 ئۆتۆمبێل دابوون بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی PKK و ئەو فڕۆکانە چاودێری سەلامەتی ئەو وەفدەیان کردووە.
هاوکات سەرچاوەیەکی تایبەتی نزیک لە PKK لە قەندیلەوە بە SNNی راگەیاندکە : بەیانی ئەمڕۆ وەفدێکی میوان سەردانی قەندیلیان کردووە، بەپێی زانیارییەکانی SNN ئەو وەفدە ئەمریکی بوون و لە 12 کەس پێکهاتوون و لە 4 ئۆتۆمبێلدا بوون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


