لەگەرمیان پیشمەرگەیەک لە لایەن ئامۆزایەکییەوە کە هاوکات کوڕە برای هاوسەرەکەیەتی، دەکوژرێت

قهڵاى شێروانه له كهلار ناوهندى ئیدارهى گهرمیان | فۆتۆ: SNN
SNN- سیروان حەسەن
لەگەرمیان هاووڵاتییەک کە پیشمەرگەیە لە لایەن ئامۆزایەکییەوە کە هاوکات کوڕە برای هاوسەرەکەیەتی، تەقەی لێدەکرێت و دەکوژرێت.
عەلی قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەSNNی ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو لەناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار کەسێک بەناوی “هەژار تەها محەمەد” لەدایکبووی 1987 لەماڵەکەی خۆیدا بەچەکی کڵاشنکۆف تەقەی لێکرا و کوژراوە”.
وتیشی: “بەوتەی برایەکی ناوبراو، براکەی پیشەی پێشمەرگەیە و کێشەی خێزانی هەبووە لەگەڵ ماڵی مامی کە لەهەمانکاتدا براکەی زاواشیان بووە”.
ئەوەشی خستەڕوو، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەلایەن کوڕی مامی کەدانیشتووی قەزای کفرییە تەقەی لێکراوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتبار دەرچووە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
9 hours لهمهوپێش



