
پەرلەمانی کوردستان
SNN- مەودا مستەفا
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، جەلال پەرێشان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.
ئەمرۆ دووشەممە ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە SNNی راگەیاند: دوای تێکچوونی بارودۆخی تەندروستی جەلال پەرێشان پاش ئەنجامدانی پشكنین دەركەوت كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و ئێستا تەندروستی زۆرباشەو نەچۆتە نەخۆشخانەو لە ماڵەوە خۆی كەرەنتین كردووە.
راشیگەیاند “كەمپێك پێش ئێستا پەیوەندی بە خۆیەوە كرد دۆخی تەندروستیی مەترسیدار نییە، بەڵام كەمێك تای بەرزە و تەنگەنەفەسییەكی سووكی هەیە”.
جەلال محەمەد عەبدوڵڵا، ناسراو بە جەلال پەرێشان، ساڵی 1967 لە كەندێناوە لەدایكبووە، بەكالۆریۆسی لە پەروەردەی وەرزش و دیبلۆمی باڵای لە ژمێریاری تەواوكردووە ئەندامی پەرلەمنای كوردستان و ئەندامی لیژنەی رۆژنبیریشە لە پەرلەمانی كوردستان، و پێشتر ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بووە لە هەڵبژاردنی ئەمجارەش یەكەم دەنگی لیستی پارتی بەدەست هێنابوو.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



