سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رووسیا هەواڵێکی دڵخۆشکەر بڵاودەکاتەوە

ڤاکسینی کۆرۆنا
SNN
له بهیاننامهكهدا کە وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویکردۆتەوە: “پشكنینەكان ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی بۆردینكۆی سەر بە وەزارەتی بەرگری بە هاوكاری ناوەندی نەتەوەیی بۆ توێژینەوە لە زانستنی پەتاكان و زیندەزانی ورد بۆ خۆبەخشەكان ئەنجامدراوە”.
روونیشیكردووهتهوه، “بەگوێرەی پرۆتۆكۆڵی تاقیكردنەوەكانی سەرجێگا، دوای 42 رۆژ لە یەكەم تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكە، ئەمڕۆ خۆبەخشەكان سەردانی نەخۆشخانەیان كردووەتەوە و پشكنینی وردی پزیشكییان بۆ كراوەتەوە”.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژه بهوهشدراوه، “ئەنجامی پشكنینەكان بە روونی دەریانخستووە، ئەوانەی ڤاكسینەكەیان لەسەر تاقیكراوەتەوە، بەرگرییەكی زۆر بەهێز لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لەشیان درووست بووە”.
له بهشێكی دیكهی بهیاننامهكهیدا وهزیری بهرگری رووسیا راشیگهیاندووه، “لەوە دڵنیا بوونەتەوە، ئەو ڤاكسینە كە لەلایەن ناوەندی گامالیا بە هاوكاری وەزارەتی بەرگری درووستكراوە، هیچ كاریگەرییەكی لابەلای لەسەر تەندرووستی خۆبەخشەكان نەبووە”.
جێگای ئاماژەیە، ماوەی تاقیكردنەوەكانی ئەو ڤاكسینە لەسەر خۆبەخشەكان لە 3ی حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ 20ی تەممووز لە نەخۆشخانەی بۆردینكۆ لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكانی تایبەتمەند لە بواری دەرمان و پێكوتە بووە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



