مانچستەریونایتد بۆ هەر یارییەک داوای 300 هه‌زار یۆرۆ لە رۆما دەکات

سمالینگ
SNN Sport
چەند رۆژنامەیەکی ئیتاڵیا ئاشكرایان كرد كه یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد به‌ده‌ستهێنانی 300هه‌زار یۆرۆی خستووەته به‌رده‌م یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی بۆ هه‌ر یارییه‌ك کە سمالینگ ئه‌نجامی ده‌دات له خولی ئەوروپی، ئه‌مه‌ش بۆ رێگه‌پێدانی ناوبراو بۆ به‌رده‌وامبوونی له‌گه‌ڵ یانه‌ی رۆما له پێشبڕكێكه تا كۆتاییهاتنی ، به‌ڵام یانه ئیتاڵیه‌كه ئه‌مه‌ی ره‌تكردۆته‌وه.
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد پێداگری ده‌كات له سه‌ر رێگه‌نه‌دان به یانه‌ی رۆما به‌درێژكردنه‌وه‌ی خواستنی سمالینگ تا كۆتایی پاڵه‌وانێتی خولی ئه‌وروپی و بۆ ئەو مەبەستەش ئەم داوایەی ئاڕاستە کردووە.
یانەی رۆما بۆ هەر وەرزێک بڕی 2.7 ملیۆن پاوەن بە یانەی مانچستەریونایتد داوە لە پێناو خواستنەکەی سماڵینگ، ئێستا یانە ئینگلیزیەکە داوای لە رۆما کردووە ئەو یاریزانە بە بڕی 18 ملیۆن پاوەن بگوازێتەوە، بەڵام گورگەکانی رۆما ئەو داوایە رەتدەکەنەوەو نایانەوێت ئەو یاریزانە بکڕن و تا کۆتایی خولی یۆرۆلیگ بەردەوام دەبێت.
رۆما لە خولی یۆرۆلیگ لە پێنجشەممەی داهاتوو رووبەڕووی سڤییای ئیسپانیا دەبێتەوەو یاریەکە لە قۆناغی شانزەی جامەکەیە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



