ئامۆژگارییەک لەو ژنە 102 ساڵەی کە توانی کۆرۆنا و شێرپەنجەو ئەنفلۆنزای ئیسپانی ببەزێنێت

SNN
گێری شاپلیز ئەو خانمە 102 ساڵە ئەمریکییە بوو کە هەفتەی رابردوو هەواڵی تێپەڕاندنی کۆرۆنای تەواوی میدیاکانی ئەمریکا و جیهانی تەنی، لەگەڵ ئەوەشدا پێشتر ئەم خانمە توانیویەتی بەسەر هەرەیە لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجەو ئەنفلۆنزای ئیسپانیادا سەربکەوێت کە لە ناوەڕاستی سەدەی رابردوو بووە هۆی کوشتنی 25 ملیۆن کەس.
شاپلیز لە ساڵی 1918دا کە ئەوکات تەمەنی 2 مانگ بووە تووشی ئەنفلۆنزای ئیسپانی دەبێت لە دایکوو باوکیەوە، دوای چەند مانگێک بەو تەمەنە بچووکەیەوە دەتوانێت بەسەر پەتاکەدا سەربکەوێت کە تەنیا لە ئەمریکا 675 هەزار کەسی کوشت، پاشان لە تەمەنی 67 ساڵیدا تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبێت و دوای 8 ساڵ لە چارەسەر دەتوانێت بەسەر شێرپەنجەشدا زاڵبێت.
لە مانگی ئایاری ئەمساڵیشدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو لە تەمەنی 102 ساڵیدا کە ئەوکات کەس بروای نەدەکرد لەو ڤایرۆسە ڕزگاریبێت، بەڵام دوای چەند مانگێک لە ململانێ دواجار هەواڵی چاکبوونەوە شاپلیز لە کۆرۆنا راگەیەندرا لە میدیاکانی ئەمریکاوە.
دوێنی دووشەممە شاپلیز قسە بۆ رۆژنامەی واشنتن پۆست دەکات و دەڵێت: هەموان تووشی پەتا دەبین، بەڵام دەبێت لەگەڵ خۆماندا راستگۆبین، کۆتایی قسەکانی بە دەستەواژەیەک هێناو وتی “هەرچەندە شتەکان لە چواردەورمان بگۆرێت، ئێمە وەک خۆمان دەمێنینەوە”. توێژەرانی کۆمەڵایەتی ئەم قسەیەی شاپلیز وا لێکدەدەنەوە کە مەبەستی ئەوە بووە هەرچییەک لە دەورمان رووبدات لە گۆڕانکاری گرنگ ئەوەیە ئێمە وەک خۆمان بمێنینەوە و گۆڕانکارییەکان کاریگەری نەبێت لەسەر جەستەو دەرونمان.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



