
گواردیۆلا، کلۆپ، زیدان
SNN Sport
رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئەمڕۆ لە بەرگی رۆژنامەکەی بە گەورەیی بڵاویکردووەتەوە، زیدان باشترین راهێنەری جیهانە لەم کاتەی ئێستا لەسەر ئاستی یانەکان.
رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، زیدان توانیویەتی پێش هەریەکە لە یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ و گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزیی بکەوێت.
رۆژنامەکە رونیکردووەتەوە کە زیدان کەمتر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانان کردووە بە بەراورد بە کلۆپ وگواردیۆلا لەم کاتەی ئێستاو کەمتر پارەی سەرفکردووە، کە یانەی مانچستەرسیتی لە سەردەمی گواردیۆلا تا ئێستا بڕی 781.41 ملیۆن یۆرۆی سەرفکردووە.
هەرچی لیڤەرپوڵە لە سەردەمی یۆرگن کلۆپ بڕی 435.15 ملیۆن یۆرۆی سەرفکردووە.
لەسەردەمی زیدان لەگەڵ ریاڵ مەدرید کە توانی 3 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بباتەوەو لەگەل گەڕانەوەی تەنیا 387 ملیۆن یۆرۆی بۆ سەرفکراوە.
زیدان ئەم وەرزە توانی ببێتە پاڵەوانی لالیگا، لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە 7ی ئەم مانگە ئاڵنگارییەکی تری گەورەی لە پێشە دژی یانەی مانچستەرسیتی، دوای ئەوەی یاری چوون 2-1 لە بێرنابیۆ دۆڕا، هەوڵی پەڕینەوە دەدات بۆ چارەگی کۆتایی خولەکە.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



