
هەولێر
SNN- مەودا مستەفا
جێگری پارێزگای هەولێر رایدەگەێنێت لە ئێستادا هیچ بڕیارێك بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ نییە لە سەنتەری شاری هەولێر، بەڵام رەنگە لە داهاتوو بڕیارێكی لەو شێوەیە هەبێت، بەڵام دیار نییە چۆنەو بەچ شێوەیەك دەبێت.
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە SNNی راگەیاند: لە ئێستادا هیچ بریارێك بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لەسەنتەری شاری هەولێردا نییە و تەنیا كار بەبڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەكەین كە دوێنی دەكراون.
وتیشی :”رەنگە لە داهاتوو قەدەغەی هاتووچۆ رابگەێنین بەڵام دیار نییە چۆنەو بەچ شێوەیەك دەبێت و رێكارەكانیشی چۆن دەبێـت و بریارەكە كێ دەگرێتەوە و كێ ناگرێتەوە، بەڵام هیوادارین هاووڵاتییان پابەندی رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی بن بۆ ئەوەی ناچار نەبین بریارێك بدەین تێیدا هاووڵاتییان زەرەرمەندبن”.
بەپێی راگەیێندراوی ژمارە 160ی وەزارەتی تەندروستی، تاوەكو ئێستا لە هەرێمی كوردستان 211 هەزار و 114 پشكنینی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراون، ئەنجامی پشكنینی 14 هەزار و 816 كەس پۆزەتیڤ بووە، كە نۆ هەزار و 413 كەسیان چاكبوونەتەوە و 574 كەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3 hours لهمهوپێش -
3 hours لهمهوپێش



