بەرهەم ساڵح: هەر کاتێک داوامان لێکرا بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان رازی دەبین

د. بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق
SNN-
سەرۆککۆماری عێراق رایدەگەیەنێت “هەر کاتێک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە داواکاریی هەڵوەشاندندەوەی پەرلەمانم بەدەست بگات، رازی دەبم، داواشدەکات پەلە بکرێت لە دەرچوواندنی یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان”.
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیامێکیدا رایگەیاند “پێشوازیی لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن و داواشی لە پەرلەمان کرد پەلە بکات لە دەرچوواندنی یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان بە زووترین کات”.
سەرۆککۆمار لە پەیامەکەیدا دەڵیت: “هەر کاتێک حکومەت پێشنیازی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی بۆ کردین لە رێگەی پەرلەمانەوە، ئێمەس بەشێوەیەکی رەسمیی وادەی 2 مانگ دەستنیشاندەکەین تا پەرلەمان لەو ماوەیەدا خۆی هەڵبووەشێنێتەوە”.
رۆژی 31ی مانگی رابردوو مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دیاریکرد و رایگەیاند، رۆژی 6ـی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکرێت.
مستەفا کازمی کە پێشتر بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی عێراق بوو، رۆژی نۆی نیسانی ئەمساڵ لەلایەن د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێردرا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



