گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 5/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە (5/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
ئاس:
- کاسیاس ژیانی من.
- گۆڵپارێزەکە وازی لە یاری کردن هێنا بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی سۆزداری کە نوسیبووی:” ئەمە رێگاکەی من بوو، ئەمە ئەو رووە بوو کە من خەونم پێوە دەبینی”.
- میسی ماڵئاوایی لە کاسیاس دەکات لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاس کە وتوویەتی:’ ئەستەمە کە رکابەرێکی هاوشێوەی ئەوم هەبێت، بەڵام کاسیاس وای لە من کرد بەسەر ئەوانی ترد سەربکەوم”.
- دۆخی هازارد جێی گومانە، بەلجیکیەکە هێشتا هەست بە ئازار دەکات لە ئەژنۆیداو بەشداریکردنی بۆ یاری مانچستەرسیتی جێی گومانە.

مارکا:
- ئێمە هەرگیز موعجیزەکانت لە بیر ناکەین.
- ئیکەر کاسیاس بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.
- دوای سەردەمێکی درەوشانەوەی و بەردەوامی بۆ ماوەی 21 ساڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید و پۆرتۆ و ئیسپانیا ، کاسیاس وازی لە یاریکردن هێنا.
- فیران تۆرێس:” دانی پارێخۆ سەرکردەیەکی باش نەبوو بە نسبەت منەوە”.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- دی یۆنگ لەسەروو سەرکردایەتی یانەکەدایە.
- هۆڵەندیەکە بە تەواوی چاکدەبێتەوەو ئامادەیە بۆ سەرکردایەتی یانەکەی لە هێڵی ناوەندا بۆ یاری رۆژی شەممە بەرامبەر بە یانەی ناپۆلی.
- یاریزانەکە گەشبینە بە سەرکەوتنی یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی و بە بیری یانەی بەرشەلۆنەی دەهێنێتەوە بە 4 یاری تر دەبێتە پاڵەوانی خولەکە.

سپۆرت:
- خەونی میسی 5 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانە.
- باشترین یاریزانی جیهان و مێژوو 4 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان لە تۆمارەکەیدا هەیە.
- نەیتوانیوە هیچ نازناوێکی کیشوەری بباتەوە لە ماوەی 4 وەرزدا کە کۆتا جار پاڵەوان بوو ساڵی 2015 بوو، ئەوکات بەرشەلۆنە 3 نازناوی بردەوە.
- لویس سوارێز ئاڵنگاری ئەوروپای لە پێشە بۆ گۆڵکردن.
- دی یۆنگ:” لە 4 یاریدا لەوانەیە ببینە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکان”.
- یاری بەرشەلۆنە و ناپۆلی 3 رۆژی ماوە، ریاڵ مەدرید و مانچستەرسیتی تەنیا 2 رۆژی ماوە.
- نادال لە پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە دەکشێتەوە.
- کاسیاس لە تەمەنی 39 ساڵی وازی لە یاریکردن هێنا.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


