قایمقامی ماوەت دەنگۆی تێكهڵبوونى چەكدارانی پەكەكە و پژاك لهگهڵ گوندنشینان رهتدهكاتهوه

نهخشهى قهزاى ماوهت سهربه پارێزگاى سلێمانى
SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە چەند دەزگایەكی راگەیاندنەوە باس لە هاتنەخوارەی چەكدارانی پەكەكە و پژاك كرا بۆ ناو گوندەكانی سنووری قەزای ماوەت و تێكەڵ بوونیان بە گوندنشینانی ناوچەكە، قایمقامی قەزای ماوەت هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە و دەڵێت: “سروشتی گهریلاكانى پەكەكە بە جۆرێكە تێكەڵ بە كەسانی دیكە نابن”.
كامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “دوای ئەوەی دوێنێ چەند فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان سنووری چەند گوندێكی ناوچەكەیان بۆردومانكرد و بەهۆیەوە ئاگر لە سنووری چەند گوندێك كەوتەوە، لە ئێستادا بارودۆخەكە ئارامە و ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە و هیچ مەترسییەك لە ئارادا نییە، هیچ زیانێكی گیانیش تۆمارنەكراوە بە هۆی بۆردومانەكەی دوێنێوە”.
وتیشى: ” هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە گوایە چەكدارانی پەكەكە و پژاك لە سنوورهكانی خۆیان هاتبنە خوارەوە و تێكەڵ بە خەڵكی گوندەكانی سنوورەكە بووبن و ئەمەش مەترسی لەسەر گوندنشینان دروست كردبێت، چونكە سروشتی چەكدارانی پەكەكە و پژاك بە جۆرێكە تێكەڵ بە كەسانی دیكە نابن، بۆیە ئەوەی ئێمە بەدواداچوونمان كردووە پێشتر لە چ شوێنێك بوون هەر لەو شوێنانە ماونەتەوە و هیچ مەودایەك نەهاتوونەتە نزیك گوندەكانی سنوورەكەمان”.
وتەكانی قایمقامی قەزای ماوەت لە كاتێكدا كە هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن وایان بڵاوكردوەتەوە كە “ژمارەیەك لە چەكدارانی پژاك و پەكەكە لە سنووری گوند گەڵاڵەی ناوچەی شینكایەتی هاتوونەتە ناو گوندەكانەوە و تێكەڵ بە گوندنشیان بوون ئەمەش مەترسی لەسەر گوندەكانی سنوورەكە دروستكردووە بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیاوە له ئێستادا”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


