سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح گومان دەکات ئیسرائیل لە پشت تەقینەوەکانی لوبنانەوە بێت

Firefighters spray water at a fire after an explosion was heard in Beirut, Lebanon August 4, 2020. REUTERS/Mohamed Azakir TPX IMAGES OF THE DAY
SNN-
سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح بە دووری نازانێت ئیسرائیل لە پشت تەقینەوەکانی لوبنانەوە بێت، دەڵێت: “هیچ بە دووری مەزانن ئیسرائیل بکەری سەرەکیی رووداوەکە بووبێت”.
سەعد سەعدی لە لێدوانێکیدا ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: “هۆکاری تەقینەوەکە تا ئێستا نەزانراوە، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی بزانرێت پەیوەندییان بە هێرشەکانی سەر سەربازگەکانی حەشدی شعبییەوە هەیە یاخود نا”.
وتیشی: “ئیسرائیل رابردووی خراپی هەیە لەم کردانەدا و دوور نییە دەستی نەبێت لە رووداوەکانی لوبنان و پێشتر بینیمان کە لە سوریا و ئێران و عێراق چی کردووە و چی دەکات”.
كاتژمێر 6:00ى ئێواره‌ى دوێنێ 4ی ئاب له نزیك به‌نده‌رى به‌یروت ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێز روویدا، كه تا ئێستا گونمانده‌كرێت كۆگاى چه‌ك بووبێت كه ته‌قیبێته‌وه.
دوای رووداوەکە سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌و وڵاته راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه و وتى: “هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان له قۆناغى سه‌ره‌تادان، به‌ڵام داواده‌كه‌ین به‌هۆى ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ى كه داومانه وڵاتانى دۆست و دراوسێ هاوكاریمان بكه‌ن”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى لوبنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا دوایین ئامارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ” 5 هه‌زار كه‌س برینداربوون و 150 كه‌س كوژراون”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش



