
فلیکس بریچ
SNN Sport
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئەمڕۆ بە فەرمی ناوبژیوانی ئەڵمانی، فلیکس بریچی بۆ بەڕێوەبردنی یاری مانچستەرسیتی و ریاڵ مەدرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دیاری کرد.
ئەم ناوبژیوانە بۆ جاری دەیەم یاری ریاڵ مەدرید لە خولە ئەوروپییەکان بەڕێوە دەبات و کۆتا یاری ناوبژیوانی ریاڵ مەدرید بووبێت، لە وەرزی رابردوو بوو لە بەرامبەر بە یانەی ئەجاکس لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، کە تێیدا ریاڵ مەدرید 4-1 دۆڕاو کرایە دەرەوە.
لە نۆ یاری رابردوو بریچ بۆ ریاڵ مەدرید بەڕێوەی بردووە، 6 یاری براوە بوو، 2 یاری یەکسانبووەو 1 یاری دۆڕاوە.
یانەی شاهانە 17 جار کارتی زەرد بە یاریزانەکانی دراوەو 1 جار کارتی سوور.
یاریەکە لە 7ی ئابی 2020 لە ناو یاریگای ئیتحاد لە شاری مانچستەر لە کاتژمێر 10:00 ئەنجام دەدرێت، یاری چوونی نێوان ئەم دوو یانەیە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ 2-1 بە سوودی یانەی مانچستەرسیتی تەواو بوو.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


