
زیدان و یاریزانانی ریاڵ مەدرید
SNN Sport
راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی زینەدین زیدان، پەیامێکی ئاڕاستەی یاریزانەکانی کردووە پێش یاری بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزیی و رۆحیەتی یاریزانەکانی بەرزدەکاتەوە.
پێگەی دیفێنسا سەنتراڵی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، زیدان بە یاریزانەکانی وتووە:” ئەوەی لە خولی ئیسپانیا پێتان وتراوە پێویستە لە یادی بکەن، چونکە یارمەتی ئێمە نادات، نابێت ئێمە بە هیچ شێوەیەک برۆخێین کاتێک ئەگەر سەرەتا لە لایەن یانەی مانچستەرسیتییەوە گۆڵمان لێکرا، دەبێت ئێمە بجەنگین تا دوایین چرکەی یاریەکە و خۆمان بە دەستەوە نەدەین “.
هەروەها زیدان قسەکانی پێچەوانی ئەو قسانە بووە کە لە خولی ئیسپانیا بۆ یاریزانەکانی کردووەو پێشتر پێی راگەیاندبوون” نابێت گۆڵمان لێ تۆمار بکرێت، دەبێت گۆڵەکەمان خاوێن بێت، چونکە نیشانەی سەرکەوتنە، بەڵام لە خولی یانە پاڵەوانەکان یەکسانبوون کار لە ئێمە ناکات و داوای کردووە سەرەتا گۆڵ تۆمار بکەن “.
یانەی ریاڵ مەدرید 2-1 دۆڕاوە لە یاریگای خۆی لە یاری چوون، دەبێت بە ئەنجامی 2-0 بردنەوە تۆماربکات، بۆ ئەوەی پلیتێکی چارەگی کۆتایی بەدەست بهێنێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


