
رووبارى زێى بچووك له ڕاپهڕین | فۆتۆ: SNN
SNN – محەمەد مستەفا
ماوەی سێ رۆژە ئێران بەشێک لە ئاوی زێی بچوکی بەرداوەتەوە و بە وتەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێش “ئاستی ئاوی زێی بچوک بە رێژەی 40 سانتیمەتر زیادی کردووە”.
زانا عوسمان، سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئاوی خاس کە پرۆژەی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی قەڵادزێیە بە SNN ی راگەیاند: “مانگی رابردوو وڵاتی ئێران چەند جارێک ئاوی زێی بچوکی لە بەنداوی کۆڵەسەی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵات گرتهوە و بەو هۆیەشەوە ئاستی ئاوی زێی بچوک بە رێژەیەکی زۆر کەمیکرد و چەند جارێک تووشی گرفتی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی قەڵادزێ بووین”.
وتیشی: “ماوەی 3 رۆژە ئێران بەشێک لە ئاوی زێی بچوکی لە بەنداوی کۆڵەسە بەردەواتەوە بەو هۆیەشەوە ئاستی ئاوی زێی بچوک لە سنووری قەزای پشدەر 40 سانتیمەتر بەرزبووهتەوە”.
سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئاوی خاس باسی لەوەشکرد: “لە ئێستا بەربەستێکی کاتی لەسەر زێی بچوک دروستکراوە بۆ گلدانەوەی ئاو بۆ پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ و بڕە ئاوی پێویست بۆ پرۆژەکە گلدراوهتهوه”.
ساڵانە و لە وەرزی هاویندا وڵاتی ئێران بەشێکی زۆر لە ئاوی زێی بچوک دەگرێتەوە و بەو هۆیەشەوە قەڵادزی تووشی کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوە دەبێتەوە و ئەمساڵیش چەند جارێک ئەم کێشەیە روویداوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
50 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
50 mins لهمهوپێش


