ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین رووی لە دابەزین کردووە

وەرگرتنی سامپڵی پشکنینی کۆرۆنا لە هاوڵاتییەکی رانیە فۆتۆ: SNN
SNN- حەمەد مستەفا
لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆژ لە دوای رۆژ رووی لە کەمبوونەوە کردووە و بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ڕاپەڕینیش دەڵێت:” بەراورد بە دوو هەفتەی رابردوو ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە رێژەیەکی زۆر دابەزیووە”.
تەها محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ڕاپەڕین بە SNNی راگەیاند: تا ئێستا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین 3134 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش 540 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە بریتین لە 323 پیاو و 210 ئافرەت و 7 منداڵ .
وتیشی ” لەکۆی 540 تووشبووی ڤایرۆسەکە تاوەکو ئێستا 164 کەس چاکبوونەتەوە و لە بەرامبەریشدا 23 کەس لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە کۆرۆنا گیانیانلە دەستداوە کە پێکدێن لە 13 پیاو و 10 ئافرەت ”
باسی لەوەشکرد : “لە ئێستادا 14 کەس لە سەنتەرەکانی کۆرۆنا لە رانیە و پشدەر لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و باری تەندروستی زۆرینەشیان جێگیرە” .
تەها محەمەد راشیگەیاند : بەراورد بە دوو هەفتەی رابردوو ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە .
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



