
دۆناڵد ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئاسایی کۆشکی سپیدا بە پێچەوانەی هەموو جیهانەوە ئاماژە بەوە دەکات کە تەقینەوە بەهێزەکەی دوێنێی لوبنان 4ی ئاب، بەهۆی بۆمبەوە روویداوە.
ترەمپ ئاشکرایکرد کە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە تەقینەوەکانی لوبنان قسەی کردووە و ئەوان پێیان راگەیاندووە، هۆکاری تەقینەوەکە بۆمب بووە نەک تەقینەوەی یارییە ئاگرینەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، فەرماندەکان لە من باشتر دەزانن، ئەوان پێیان وایە ئەوە هێرشبووە کراوەتە سەر بەیروت.
پێچەوانەی لێدوانەکەی ترەمپ، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە ماڵپەڕی سی ئێن ئێن وتووە، ئەوان هێشتا دڵنیا نین لەوەی تەقینەوەکە بەهۆی هێرشێکەوە روویدابێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، حەسەن دیاب، سەرۆک وەزیرانی لوبنان رایگەیاندووە، دوو هەزار و 275 تۆن ئەمۆنیۆم نیترایت کە بۆ کشتوکاڵ بەکاردێت چەند ساڵێکە لە بەندەری بەیروت پارێزراون، بەڵام تەقیونەتەوە و کارەساتیان دروستکردووە.
ئەگەر چی بەڕوونی باسی هۆکاری تەقینەوەکە و ئەوانی لە پشتین نەکرد، بەڵام هۆشداریی دا، ئەوانەی بەرپرسن، سزای زۆر تووند دەدرێن.
بەهۆی تەقینەوەکانی دوێنێی بەیروت، نزیکەی 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 700 کەسیش بریندارن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



