لەپارێزگای هەڵەبجە تەنها 10 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماونەتەوە

نەخۆشخانەی وەفا لە هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاشكرایكرد، لە كۆی 475 تووشبووی كۆرۆنا، لە ئێستادا تەنها 10 تووشبوویان لە نەخۆشخانەی وەفا ماونەتەوە.
ئاماژە بەوەشدەکات “لەو ژمارەیەش تەنها چوار كەسیان لە ژێر ئۆكسجیندان و ئەوانی دیكە باری تەندروستییان جێگیرە”.
د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، تا ئەمڕۆ 475 كەس لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە وەك تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، لەو ژمارەیەش تا ئێستا هەشت كەسیان گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، “لە ئێستادا تەنها 10 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماونەتەوە كە پێویستییان بە چاودێری هەبێت لەو 10 نەخۆشەش چوار كەسیان پێویستییان بە بەكارهێنانی ئۆكسجین هەیە و ئەوانی دیكە باری تەندروستییان جێگیرە و پێشبینی دەكەین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەخۆشخانە جێبهێڵن”.
كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە لەكاتێكدایە هەر دوێنێ كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەی بە SNN ڕاگەیاندبوو كە لە كۆی ئەنجامدانی 200 هەزار پشكنین لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كەمترین پشكنین لە هەڵەبجە ئەنجامدراوە كە تەنها لە%1ی كۆی پشكنینەكان لە هەڵەبجە كراون، ئەوەش بەهۆی بێ پلانیی حكومەت و وەزارەتی تەندروستییەوەیە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



