لە چەند کاتژمێری داهاتوو یەکەم یاریزان یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت

ریاڵ مەدرید
SNN Sport
لە چەند کاتژمێری داهاتوو یەکەم یاریزان ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی ڤیاریاڵی ئیسپانی دەکات.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە تاکیفوسا کوبۆی ژاپۆنی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، بە خواستن و بۆ ماوەی ساڵێک، لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە یانەی ڤیاریاڵی ئیسپانییەوە دەکات.
کوبۆ ئەم وەرزە بە خواستن بۆ یانەی ریاڵ مایۆرکا یاری کرد،یانەکەی بۆ پلە دوو دابەزی، دوای تەواوبوونی خواستنەکەی یانەی ریاڵ مەدرید رەتیکردەوە بۆ وەرزی داهاتوو پشتی پێببەستێت و بە خواستن بۆ ساڵێک بە یانەی ڤیاریاڵی داوە بە بێ بژاردەی کڕین.
هەروەها یانەی ڤیاریاڵ لەو ساڵەدا 2 بۆ 3 ملیۆن یۆرۆ بەو یاریزانە دەدات ئەگەر لەگەڵ یانە نوێیەکەی بەشداری لە 40 یاریدا بکات.
کۆبۆ ژاپۆنییە و تەمەنی 19 ساڵە، لە ئەکادیمیای لاماسیای یانەی بەرشەلۆنە گەورە بووە، دواتر ئەو یانە کەتەلۆنیەی جێهێشت و گەڕایەوە بۆ ژاپۆن، لە وەرزی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستی لەگەڵ کرد، تا ساڵی 2024 یاریزانی یانەی شاهانەیە.

More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



