” لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە حکومەتی هەرێم داوای هاوکاری لە ئەمریکا کردووە”

قەندیل
SNN
ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی هەرێم بە نهێنی داوای لە ئەمریکا کردووە پشکنین بۆ ئەو ناوچانە بکات کە بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە زیانیان بەرکەوتووە.
بەرپرسێک لە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، بە ئەلمۆنیتەری وتووە: “ئێمە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە دەوترێت بەرپرسانی ئەمریکی لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە لە قەندیل کۆبوونەتەوە، ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکی راستییان نییە”.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکیش کە بەهۆی هەستیاری بابەتەکەوە، داوایکردووە ناوی ئاشکرانەکرێت، بە ماڵپەڕەکەی وتووە: “تیمێک لە هێزەکانی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی ئەمریکا سەردانی گوندی زەرگەلێیان لە چیای قەندیل کردووە تا قەبارەی زیانەکانی بۆردومانەکانی تورکیا دیاریبکەن، ئەو سەردانەشیان لەسەر داوایەکی حکومەتی هەرێم بووە”.
ئەو سەرچاوەیە وتوویەتی: “حکومەتی هەرێم ویستوویەتی بەرپرسانی ئەمریکی زیانەکانی بۆردومانەکان بزانن و گفتوگۆ لەگەڵ هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە بکەن کە زیانیان بەرکەوتووە، هاوکات ئەو تیمە سەردانی کونەماسیشیان کردووە کە 25ی مانگی حوزەیران لەلایەن تورکیاوە بۆردومانکرا”.
دووی ئەم مانگە سەرچاوەیەکی تایبەتی نزیک لە PKK لە قەندیلەوە بە SNNی راگەیاند: شاندێکی میوان سەردانی قەندیلیان کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی SNN ئەو شاندە ئەمریکی بوون و لە 12 کەس پێکهاتوون و لە 4 ئۆتۆمبێلدا بوون.
دواتریش لە میدیاکانەوە دەنگۆی کۆبوونەوەی ئەو شاندە لەگەڵ سەرکردەکانی پەکەکە بڵاوکرایەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



