له هۆڵه‌ندا بۆ یه‌كه‌مین جار رێگه به كچێك ده‌درێت له‌گه‌ڵ تیپی پیاوان یاری بكات

ئیلین فوكیما
SNN Sport
یه‌كێتی شاهانه‌ی هۆڵه‌ندی بۆ تۆپی پێ بڕیاریدا رێگه بدات به كچێك یاری له‌گه‌ڵ تیپێكی پیاوان بكات له خولی پله چوار بە شێوەیەکی ئاره‌زوومه‌ندان یاری بکات.
ئیلین فۆكیمای تەمەن (19 ) ساڵ به‌شدار دەبێت له ریزی تیپی( ” v.v. Foarút”) له وه‌رزی 2020-2021 و یه‌كێتی تۆپی پێی هۆڵه‌ندی بڕیاری كۆتایی ده‌دات به پێی ئاستی كچه یاریزانه‌كه و ره‌نگه رێگه بدرێت به خانمان یاری بكه‌ن له تیپی پیاوان به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی.
فۆكیما وتی:” بڕیاری رێگه‌پێدانی به یاریكردن له ته‌نیشت پیاوان بابه‌تێكی باوه‌ڕپێنه‌كراوه ، ده‌توانم به‌رده‌وامبم له یاری كردن ، له ته‌مه‌نی پێنج ساڵییه‌وه یاریم له‌گه‌ڵ ئه‌و لاوانه كردووه ، مایه‌ی نیگه‌رانی ده‌بێت ئەگه‌ر ناچاربم بۆ ده‌ستبه‌رداربوون لێیان له وه‌رزی داهاتوو “.
هه‌روه‌ها وتی:” ئه‌وه ئاڵنگاری گه‌وره‌یه كه بۆم ده‌ڕوانی ، هه‌روه‌ها هاورێیانم دڵخۆش ده‌بن كه بمێنمه‌وه له تیپه‌كه ، نازانم كاره‌كان چۆن به‌رێوه‌ده‌چن ، به‌ڵام زۆر دڵخۆشم به‌وه‌ی به‌شێكم له‌م ئه‌زموونه “.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



