نەبوونی پێنج ملیار دینار بووه‌ته هۆى ته‌واونه‌كردنى جوتسایدى كه‌لار-كفرى

SNN- سیروان حەسەن
پڕۆژه‌ى جوتسایدكردنى ڕێگەى كه‌لار-كفرى 75% كاره‌كانى ته‌واو بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شه‌ش مانگه هیچ پێشینه‌یه‌ك له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ پڕۆژه‌كه خه‌رج ناكرێت كۆمپانیاكه ده‌یه‌وێت پڕۆژه‌كه ڕابگرێت.
عه‌دنان خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: پڕۆژەی جوتسایدى کەلار- کفری 75 له سه‌دى كاره‌كانى ته‌واو بووه و له ئێستادا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشینه‌یه‌كى پێنج ملیار دینارى له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ كۆمپانیاكه سه‌رف ناكرێت، ئه‌گه‌رى راگرتنى پڕۆژه‌كه هه‌یه.
وتیشى، “كۆمپانیاى جێبه‌جێكار رایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پاره‌ى بۆ سه‌رف نه‌كات ناتوانن له كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پڕۆژه‌كه كارە ئاسان و سوكه‌كانى ماوه‌ته‌وه كه قۆناغى تێكه‌ڵه‌كردن و قیرتاوكردنیه‌تى و زۆربه‌شى ته‌واو كراوه و له قۆناغى كۆتایدان”.
عه‌دنان خه‌لیل باسیشى له‌وه‌كرد، ئه‌و پڕۆژه‌یه له 25 كیلۆمه‌تر پێكهاتووه‌و بڕى 44 ملیار دینارى بۆ ته‌رخانكراوه، كۆمپانیاكه ڕ‌ازى بووه حكومه‌ت له بڕى ئه‌و پێنج ملیاره زه‌وى پێبدات یان هه‌ر كارێكى دیكه‌یان بۆ بكات بتوانن پاره‌یان ده‌ست بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن پڕۆژه‌كه ته‌واو بكه‌ن.
به‌رێوه‌به‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان راشیگه‌یاند، ئیداره‌ى گه‌رمیان و وه‌زاره‌تى ڕێگەوبانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و گرفته بدۆزنه‌وه پڕۆژه‌كه ته‌واو بكرێت، چونكه ئه‌و پڕۆژه‌یه كه‌مى ماوه و هه‌روه‌ها گرنگییه‌كى زۆرى هه‌یه بۆ ناوچه‌كه له ڕووى كه‌مكردنه‌وه‌ى رووداوه‌كانى هاتووچۆ و ئاسانكارى بۆ هاووڵاتیان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



