
کۆچبەران
SNN
ئەمڕۆ 140 کۆچبەر لە یۆنان دیپۆرتی عێراق دەکرێنەوە کە نزیکەی 40 بۆ 50 کەسیان کوردن و دیپۆرتی هەرێمی کوردستان دەکرێن.
میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردەوە، ئەو کۆچبەرانە لەسەر خواستی خۆیان دیپۆرتی وڵاتەکەیان دەکرێنەوە و لەبەرامبەریشدا بڕێک هاوکاری وەردەگرن کە لە نێوان 500 بۆ دوو هەزار یۆرۆدایە، بەجۆرێک ئەو کۆچبەرانەی کە لە دوورگەکانی یۆنان نیشتەجێبوون هاوکاری زیاتر وەردەگرن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، باڵیۆزی عێراق لە یۆنان و وەزیری پەنابەرانی یۆنان و جێگرەکانیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەسینا بوون بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانە.
کۆچبەرەکان دوای گەڕاندنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت.
هەرلەوبارەیەوە رۆژنامەی گریک سیتی تایمزی یۆنانی نوسیویەتی، پێنج هەزار کۆچبەر و پەناخواز خۆیان ناونووسکردووە تا لە یۆنانەوە دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان بکرێنەوە، لەبەرامبەر ئەم هەماهەنگییەشیاندا هاوکاری دارایی دەکرێن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



