
SNN
ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی شوێنی رووداوەکەی بەیروت دەکات کە ڕۆژی 4ی ئاب بەهۆی تەقینەوەی کۆگایەکی نیتراتی ئەمۆنیۆم 137 کەس گیانیان لەدەستداو هەزاران کەسیش بریندار بوون.
ماکرۆن بەوردی سەردانی شوێنی تەقینەوەکەو ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بەیروتی کردوو چاوی بە کارمەندانی فریاکەوتن و پۆلیس و بەرگی کەوتوو، ئەوەشیان پێ راگەیاند کە هێشتا چانس ماوە بۆ دۆزینەوەت ئەو کەسانەی کە لە ژێر دارو پەرودووی بیناکاندا گیریان خواردووە.
ماکرۆن لەگەڵ دابەزینیدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پێویستە هاوکاری نێودەوڵەتی بەزوترین کات بگەیەنرێتە لوبنان، گەر هاوکار نەبین چاکسازییەکانی لوبنان دژی گەندەڵی ئەوا لوبنان نوقم دەبێت، وتیشی” فەڕەنسا زۆرترین تیمی هاوکاری بەرەو بەیروت دەنێرێت”.
لە درێژەی قسەکانیدا ماکرۆن رایگەیاند: چەند فڕۆکەیەکی هاوکاری فەڕەنسی کە دەرمان و پێداوستی تیدایە گەیشتۆتە بەیروت، هەروەها چەند فڕۆکەیەکی دیکەی هاوکاریش لە ئەوروپاوە دەگاتە بەیروت.
ماکرۆن ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە کۆتایی بە گەندەڵی لە لوبنان بهێنرێت، تا ئەم وڵاتە بەرەو نوقومبوون نەڕۆشتووە، ماکرۆن وەک یەکەم سەرۆکی وڵاتان گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی ئەو شارەو بریندارەکانی و گەیاندنی هاوکاری پێیان.
Macron mobbed in Beirut. Down with the regime, locals chanted, and called for Revolution while declaiming Lebanon’s President Aoun. pic.twitter.com/4ntkZToUFj
— Quentin Sommerville (@sommervilletv) August 6, 2020
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



