سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بروسکەیەکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە

0
1033
لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN

بەبۆنەی کۆچی دوایی (جەلیل گادانی) سیاسەتمەدار و سەرکردەی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بروسکەیەکی سەرەخۆشی بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، گادانی دۆستی سەرۆک مام جەلالیش بوو.

سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە: “بەبۆنەی کۆچی دوایی (جەلیل گادانی) تێکۆشەر و خەباتگێڕ و سیاسەتمەدار و کەسایەتی دیاری کوردستان و ئەندامی پێشووی رێبەریی حزبی دیموکرات، پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە خانەوادە نیشتمانپەروەرەکەی و سەرکردایەتی و ئەندامانی حزبی دیموکرات و تێکۆشەرانی رۆژھەڵاتی کوردستان دەکەین”.

ئاماژەش بەوەدەکات: “جەلیل گادانی، کەسایەتییەکی دیار و نیشتمانپەروەری کورد بوو، دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال – یش بوو کە لە تەمەنی لاوێتییەوە تێکەڵ بەکاری سیاسەت و خەباتی کوردایەتی بووە، لەو رێگایەشدا چەندین جار تووشی ئازار و زیندانی و نەھامەتی بووە. بەڵام پشوودرێژانە بەردەوام بوو لە کۆڕی خەبات و بزووتنەوەی سیاسی کورد بۆیە لەدەستدانی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرێکی دێرین، داخێکی سەختە و ھیوامان وایە ئەمە دواناخۆشی بێت و رۆحی کۆچکردووش بۆ ھەمیشە شادبێت”.

ئەمڕۆ جەلیل گادانی لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانیلەدەستدا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this