بریكارى وه‌زیرى ناوخۆ هه‌وڵى دروستكردنى لیوایه‌ك بۆ پۆلیسى به‌رگرى و فریاكه‌وتن ده‌دات

لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزارەتی ناوخۆ
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
بریكارى وهزارەتى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به مه‌به‌ستى له نزیکه‌وه ئاگاداربوون له كاروبارى فهرمانگهكانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و كێشه‌و گرفت و داواكارییه‌كان سه‌ردانى گه‌رمیانى كرد و به‌ڵێنیداوه به پێى توانا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێبكات، کە یه‌كێك له‌وانه دروستكردنى لیوایهكە بۆ پۆلیسى به‌رگرى و فریاكه‌وتن.
لیوا چه‌تۆ ساڵح بریكارى وه‌زیرى ناوخۆ له‌گه‌ڵ شاندێكى یاوه‌رى له وه‌زاره‌تى ناوخۆ سه‌ردانى گه‌رمیانى كرد و له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى گه‌رمیان و بەڕێوهبهرایهتییهكانى پۆلیس و پۆلیسى هاتووچۆ، قایمقامیه‌تى كفرى كۆبووه‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌دا سوپاسى هێزه‌كانى ناوخۆى كرد كه سه‌ره‌ڕاى نه‌بوونى مووچه و قه‌یرانه‌كان و ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام به‌وپه‌ڕى هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتى و لەپێناو پاراستنى سه‌روماڵى هاووڵاتیان به‌رده‌وامبوون له ده‌وام و ئه‌ركى خۆیان به جێهێناوه.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا له لایه‌ن فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه چه‌ندین داواكارى بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونى ئیشوكاره‌كانى فه‌رمانگه و ده‌زگاكانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆ خراونه‌ته‌ڕوو، بریكارى وه‌زیرى ناوخۆ به‌ڵێنیداوه به پێى توانا كار بۆ جێبه‌جێكردنیان بكات.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان بهSNNى راگه‌یاند: له سه‌ردانه‌كه‌ى بریكارى وه‌زیرى ناوخۆ بۆ ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونى ئیشوكاره‌كان و پڕكردنه‌وه‌ى كه‌موكوڕییه‌كان چه‌ندین داواكارى ئاراسته‌ى لیوا چه‌تۆ ساڵح كرا.
وتیشى: “داواكارییه‌كان بریتى بوون له رێكخستنه‌وه‌ى فه‌رمانگه‌كان له ڕووى كه‌ره‌سته و پێداویستى و كه‌میى ئۆتۆمبیل و میلاك و هه‌ندێك لایه‌نى تر، هاوكات داواكرا لیوایه‌ك بۆ پۆلیسى فریاكه‌وتن له ناوچه‌كه بكرێته‌وه كه ئێستا به شێوازى فه‌وجێك له گه‌رمیان جێگیربوون”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌و فه‌وجه‌ى پۆلیىسی فریاكه‌وتن له گه‌رمیان هاتووچۆى ناوچه‌كانى دیكه‌یان پێده‌كرێت و بۆ باشتر ئیداره‌دان و رێكخستنه‌وه‌یان پێویستیان به‌وه‌یه لیوایه‌كیان بۆ دروستبكرێت و بریكارى وه‌زیرى ناوخۆش به‌ڵێنیداوه كار بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كه بكات.
له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیشدا، چه‌تۆ ساڵح ئاماژه‌ى به‌وه‌دا؛ گه‌رمیان به لایه‌نه‌وه گرنكه له رابردوو و ئێستاشدا به‌رده‌وامبوون له خه‌بات و تێكۆشان و حاڵى حازریش به درێژایى ناوچه‌كه له خانه‌قین بۆ خورماتوو دژى عه‌ره‌بى شوڤێنى وگروپه چه‌كداره‌كان ده‌جه‌نگن.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



