بەڤیدیۆ.. لەکاتی کۆبوونەوەی سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆشکی کۆماریی لوبنان کارەبا دەبڕێت

وێنەی ساتی کوژانەوەکە
SNN-
لەکاتی پێشوازیکردنی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە لایەن میشال عۆن سەرۆککۆماری لوبنانەوە لە هۆڵی تایبەتی فڕۆکەخانەی بەیروت، تەزووی کارەبا دەبڕێت.
کەناڵی فڕانس 24 گرتەی ڤیدیۆیی ساتی کوژانەوەی کارەبا تۆمار دەکات کە هەردوو سەرۆک سەرقاڵی گفتوگۆن، حاڵەتەکەش شەرمەزاریی بەدوای خۆیدا دێنێت لە لایەن میدیا لوبنانییەکانەوە.
ئەوانەی ڤیدیۆکەیان دیوە، ئاماژەیان بەوە کردووە و دەڵێن “کوژانەوەی کارەبا نیشانەیە بۆ بوونی گەندەڵیی گەورە لە سیستم و هەموو دامەزراوە جیاجیاکانی لوبناندا”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی شوێنی تەقینەوەکەی بەیروتی کرد کە ڕۆژی 4ی ئاب بەهۆی تەقینەوەی کۆگایەکی نیتراتی ئەمۆنیۆم 137 کەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش بریندار بوون.
انقطاع الكهرباء في صالون الشرف الرئاسي. أبلغ رسالة ممكن توصل عن الفساد اللي متحكّم فينا للعالم.
#بنخجل_فيكم pic.twitter.com/lR3FmozeHw— ﮼فورتشونآيتو (@Virtu0uso) August 6, 2020
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



