
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا و مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى عێراقى ئاشكرایكرد: سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رۆژى 20 یان 21ى ئاب، سه‌ردانى كۆشكى سپى ئه‌مریكا ده‌كات و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازى لێده‌كرێت.
سه‌نته‌ره‌كه له نوێترین راپۆرتیدا كه له‌باره‌ى گرنگى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بۆ ئه‌مریكا و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاشكرایكردووه، “به دڵنیاییه‌وه رۆژى 20 یان 21ى ئاب، مسته‌فا كازمى سه‌ردانى كۆشكى سپى ئه‌مریكا ده‌كات و له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازى لێده‌كرێت”.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، “دیاریكردنى رۆژى سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى و دوانه‌خستنى واتاى ئه‌وه‌یه كه ئه‌و وڵاته گرنگییه‌كى تایبه‌ت ده‌دات به عێراق و سهرۆكوهزیرانهكهى، به‌تایبه‌تیش كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه پێشوازى لێده‌كرێت”.
له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه هه‌ردوو سه‌رۆك له چاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌كانیاندا باسى ده‌كه‌ن سه‌نته‌رى توێژینه‌وه عێراقییه‌كان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو له راپۆرته‌كه‌یدا، “تره‌مپ و كازمى، باسى چوارچێوه‌ى رێككه‌وتن و گفتوگۆ ستراتیژییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات، مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق، مه‌ترسییه‌كانى داعش، قه‌یرانى دارایی عێراق ده‌كه‌ن”.
سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى بۆ ئه‌مریكا له‌دواى ئه‌و سه‌ردانه دێت كه ئه‌و سه‌رۆكه ئه‌نجامیدا بۆ ئێران و له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانى، سه‌رۆككۆمارى ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



