
جه‌زا فه‌تاح، سه‌رباز له لیواى سێى هێزه‌كانى سوپاى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له سنوورى خانه‌قین جارێكى دیكه چه‌كدارانى داعش په‌لامارى سوپاى عێراقیاندا و له ئه‌نجامى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا سه‌ربازێكى كورد شه‌هیدبوو و چوار سه‌ربازى دیكه‌ش برینداربوون.
شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس به SNNى راگه‌یاند: “به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى داعش له گوندى شێرگ له سنوورى نێوان خانه‌قین بۆ جه‌له‌ولا په‌لامارى لیواى سێى هێزه‌كانى سوپاى عێراقیاندا و به چه‌كى قه‌ناس ته‌قه‌یان له هێزه‌كه كرد”.
وتیشى: “نزیكه‌ى سێ كاتژمێر شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان چه‌كداره‌كان و هێزه‌كه‌ى سوپاى عێراق به‌رده‌وامى هه‌بووه و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێكى كوردى دانیشتووى شارى كه‌لار به ناوى (جه‌زا فه‌تاح) شه‌هیدبووه و چوار سه‌ربازى دیكه‌ش برینداربوون”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كۆكس ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانى داعش له سنوورى گوندى شێرك په‌لاماره‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان چڕكردووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هێزێكى زۆر له‌و ناوچه‌یه هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌كداره‌كان سێ جار په‌لامارى ئه‌و هێزانهیانداوه به‌بێ ئه‌وه‌ى خۆیان هیچ زیانێكیان لێ بكه‌وێت دواى په‌لاماره‌كه‌یان هه‌ڵدێن”.
گوندى شێرگ نزیك رووبار‌ى سیروانه و ده‌كه‌وێته نێوان خانه‌قین بۆ جه‌له‌ولا و ئه‌و ناوچه‌یه ژماره‌یه‌ك گوند له‌خۆ ده‌گرێت كه كورد و عه‌ره‌بن، به‌ڵام ئێستا كورده‌كان زۆربه‌یان له‌و ناوچه‌یه كۆچیان كردووه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش



